ئەدەب و هونەر
ژنان و پیاوان كامیان زیاتر تووشی نهخۆشی دڵ دهبن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە، 40% تا 50% زیاتر لە پیاوانی تووشبوو بەم نەخۆشییە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵیان لێ دەكرێت.
لێكۆڵینەوەكان نیشانیان داوە كە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ لە ژناندا زیاتر دەكات وەك لە پیاوانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە.
تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ لە ژناندا 40% تا 50% زیاتر لە پیاوان زیاد دەكات، ئەم جیاوازییە رەنگە بەو بەڵگەیە بێت كە شەكرەی جۆری 2 لە پیاواندا زووتر بگاتە قۆناغی مەترسی لە ئەنجامدا دەرمانی شەكرە و ئاڵۆزبوون وەكو نەخۆشی دڵ لە پیاواندا لە ژنان زووتر دەست پێبكات.
كاتێك كە لێكۆڵەرەوان مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە لەسەر بنەمای رەگەز راپرسییان كرد و لە ئەنجامدا تێبینییان كرد كە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ لەو ژنانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە 100 هێندەی ئەو ژنانەیە كە نەخۆشی شەكرەیان نییە، بەڵام لە پیاوانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە ئەم رێژەیە دوو بەرانبەرە بەو پیاوانەی كە سەلامەت و تەندروستن لە رووی نەخۆشی شەكرەوە.
ه،ع