عیراقی

عادل عەبدولمەهدی: سوپای عیراق دەتوانێت بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەی بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عادل عەبدولمەهدی: سوپای عیراق دەتوانێت بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەی بکات
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق رایگەیاند سوپای عیراق لە جاران بەهێزترە و ئاماژەی بەوەشکرد توانای پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتی هەیە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق لە رۆژی دامەزراندنی سوپای عیراق رایگەیاند "ئەو بارودۆخە سەختەی ئێستا پێویستی بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی هەیە، بەشێوەیەک بەرژەوەندییە باڵاکان بخەینە سەر بەرژەوەندییە کەسییەکان و جەخت لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و سەرەوەری عیراق بکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سوپای عیراق ئێستا زۆر لە جاران بەهێزترە و دەتوانێت بەرگری لە سەرەوەری و سەقامگیری وڵاتەکەی بکات".

هەر لە راگەیاندراوەکەدا عادل عەبدولمەهدی سوپاسی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپای پۆلیسی کرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەر شکست بەشتان بێت

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پیلان لە خانووە قوڕەکانی کورد و یەکێتی

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

چەند سەرنجێك لەسەر نامیلكەی "كورد وعەرەب"ی برایم ئەحمەد

لەلایەن پ . د . زاهیر لەتیف كەریم


News

ریسایکلین

لەلایەن نەرمین عوسمان