تەکنەلۆژیا

ئەمەریكا:رووسیا چەكێكی ئاسمانی مەترسیداری تاقیكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا:رووسیا چەكێكی ئاسمانی مەترسیداری تاقیكردووەتەوە
مەودا میدیا-

ئەمەریكا رووسیا بەوە تۆمەتبار دەكات، چەكێكی ئاسمانی تاقیكردووەتەوە كە دژ بە مانگە دەستكردەكانە لە بۆشایی ئاسمان، بە مەترسی گەورەشی ناوبردووە بۆ سەر سیستەمی ئاسمانی وڵاتەكەی.

لەوبارەیەوە بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، بەرپرسانی سیستەمی بۆشایی ئاسمانی لە ئەمەریكا رایانگەیاندووە"بەڵگەیان لەبەردەستە كە مۆسكۆ جۆرە چەكێكی تاقیكردووەتەوە كە تێكشكێنەری مانگە دەستكردەكان و بەرگری ئاسمانیشە  كە مانگە دەستكردەكان دەپارێزێت".

ئەو بەرپرسە ئەمەریكیانە ئاماژەیان بەوەشكردووە" تاقیكردنەوەكە 15 ی ئەم مانگە ئەنجام دراوە، بەوەش مەترسی راستەقینە بۆ سەر سیستەمی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دروستبووە".

هەر لەوبارەیەوە بەپێی هەواڵێكی فرانس پرێس، مارشاڵ بیلینگسلی كە یەكێكە لە دانوستانكارەكانی داماڵێنی چەكی ئەتۆمی، تەئكیدی كردووەتەوە كە دژی ئەو تاقیكردنەوەیەی رووسیا دەوەستنەوە و پەسەندی ناكەن".

بەڵام رووسیا رەتیدەكاتەوە هیچ جۆرە چەكێكی لەوشێوەیەی تاقیكردبێتەوە، لەوبارەیەوە دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كریملین"كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا" وەڵامی تۆمەتەكانی ئەمەریكای داوەتەوە و رایگەیاندووە"مۆسكۆ پشتیوانی داماڵینی چەكی دژە ئاسمانی دەكات و هیچ جۆرە چەكێكیشی دژ بەو سیستەمی بەرگری ئاسمانییە دروست نەكردووە كە واشنتۆن باسی لێوەدەكات".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان