ئەدەب و هونەر

هەرگیز ئەم شتانە بە ژنی دووگیان مەڵێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرگیز ئەم شتانە بە ژنی دووگیان مەڵێن
مەودا میدیا-

خانمی دووگیان بەهۆی گۆرینی هۆڕمۆنی جەستەیانەوە و هەمیشە لە دڵە راوكێی هاتنە سەر دنیای مناڵەكەیانەوە دووچاری پاڵپەستۆی دەرونی دەبنەوە و هەستیار دەبن بەرامبەر هەندی قسە، بۆیە هەمیشە بە ئاگاییەوە گفتەگۆیان لەگەڵدا بكەن و هیچكات ئەم قسانەیان پێ مەڵێن، ئەوانیش:

1.باشترە تا مناڵەكەت لەدایك نەبووە زۆر بخەوە، خانمی دووگیان بەهۆی ئەوەی زوو زوو دەبێت بچێتە توالێت خەوی كەم دەبێتەوە بۆیە تۆش دوربكەوەرەوە لەو قسەیە.

2. تاچاو دادەخەیت و ئەیكەیتەوە نۆمانگ تەواو دەبێت و مناڵەكەت لەدایك بووە، ئەم قسەیە بۆ كۆتاییەكانی دووگیانی زۆر ناخۆشە و دایكەكە هەر رۆژەو بە مانگێك لێی دەرڕوات.

3.حاڵی دووگیانی من زۆر سەخت-درێژ- دەردەدار بوو، خانمی دووگیان خۆی لە خۆیدا شڵەژاوە بۆیە تۆش مەیترسێنە.

4. دووبارە بەتەمای مناڵی دیكەیت بتبێت؟ ئەم قسەیە مەكە لەبەر ئەوەی كەسی دووگیان خۆی حاڵی باش نیە.

5. هێشتا هەر دووگیانی؟ بیرتە من كە دووگیان بووم چەندە ناشرین ببووم ؟ ئارەقە كردنەوەی زیادی منت بینی بوو؟ منیش وەكو تۆ قەڵەو ببوم بەسەر دووگیانیەوە، هەرگیز ئەم وتانە مەڵێ.

6. من زۆر زوو هەستامەوە سەرپێ، ئەو ئومێدەی پێ مەبەخشە چونكە ئەگەر وانەبوو ئەوا زۆر نائومێد دەبێت.

7. ئەوكاتەی زانیت مناڵەكەت چی بوو زۆر خەمناك دەردەكەوتیت،  ئەم قسەیە مەكە با دایكەكە پەست و بێتاقەت نەبێـت.

8. من كە خۆمم لاواز كردەوە جوان و گەنج بوومەوە، ژنی سكپڕ خۆی بێزارە و تۆش ئەم قسەی پێ دەڵێت ئەو حەز دەكات بتكوژێت بۆیە هەرگیز مەیڵێ.

9. ئەونەت نەماوە لەم ڕۆژانەیا مناڵت دەبێت، دایكەكە خۆی رۆژ بە  رۆژ دەژمێرێت و دەزانێت كەی مناڵی دەبێت لەبەر ئەوە تۆ قسەی تێدا مەكە.

10. چێژ لەم رۆژانە وەربگرە چونكە دووبارە نابێتەوە، ئەو هەستێكی سەیری هەیە و تۆش پێی دەلێی دووبارە نابێتەوە ، ئەمە هەڵەیە و لێی بەدووربە.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە