عیراقی

نەیارێکی مستەفا کازمی لە ناوخۆی عیراق دەردەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەیارێکی مستەفا کازمی لە ناوخۆی عیراق دەردەکەوێت
مەودا میدیا-

دوێنی هەینی سەرۆك وەزيرانى عیراق رێکەوتی 6ی حوزەيرانى 2021ى وەكو وادەی بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەختی لە عیراق دیاریکرد و هەندێک هێز و لایەن هەر زوو کەوتنە دژایەتیکردنی.

سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا وەڵامی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەداتەوە و دەڵێت "هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عیراق بەپشتبەستن بە دوو قۆناغ دەبێت" و دەشڵێت "بەبێ رەزامەندى پەرلەمانتاران کەس ناتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە".  

 نورى مالیکى, سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ئەمڕۆ شەممە وەڵامی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەداتەوە و رایگەیاندووە "هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بەدوو قۆناغ دەبێت، یەکەمیان ئەو لایەنانەى کە داواى هەڵوەشاندنەوە دەکەن، دووەم ئەو لایەنانەى کە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەکە دەدەن"

باس لەوەش دەکات "هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بە دەنگدان دەبێت لە پەرلەمان، هیچ لایەنێکى دیکە دەسەڵاتى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى نییە بەبێ رەزامەندى پەرلەمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەى خۆى". 
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان