عیراقی

دوایین هەڵوێستی بەغدا لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین هەڵوێستی بەغدا لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ هەرێم
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد، گفتوگۆكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان بەردەوامن، وتیشی هەوڵدەدەن بەپێی دەستوور چارەسەری كێشەكانی نێوانیان بكەن.  

 ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی موستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا، رایگەیاند " گفتوگۆكان لەگەڵ هەرێم بەردەوامن، بەمنزیكانە وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات، لەنێوان ئێمە و ئەوان هیچ بژاردەیەكی دیكە نییە جگە لە گفتوگۆ ". 

وتەبێژەكەی كازمیی ئاماژەی بەوەشدا " وردەكاریی زۆر هەیە كە پێویستیان بە بەردەوامیدان و بە گەورەیی هێشتنەوەی گفتوگۆكانە لەپێناو لابردنی هەموو ئاستەنگەكان كە هەن و كەڵەكە بوون، بۆئەوەی بگەینە رێككەوتن، هەولێر و بەغدا سوورن لەسەر گفتوگۆكردن". 
Qaiwan
Qaiwan