کوردستانی

بارانبارینی پێشبینیکراو لە ناوچە جیاوازەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارینی پێشبینیکراو لە ناوچە جیاوازەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە ئەنجامی هەردوو پاڵەپەستۆی نزمە پەستانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەوی شەممە 11/14 بۆ رۆژی دووشەممە 11/17 ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "شەپۆلێکی دابارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، سەرەتا بە نمەباران دەستپێدەکات و دواتر کاریگەری شەپۆلەکە زیاد دەبێت بەجۆرێک هەندێک جار هەورە تریشقە و بارانی لەگەڵ دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەری بارینی بڕێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات هەیە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 10 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو " لەماوەی ئەم شەپۆلەدا  بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو لەنێوان ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە":

پارێزگای هەولێر: لە سەنتەری شار (25_ 30) ملم و لە ناوچە شاخاوییەکانیش (50_55) ملم باران دەبارێت.

پارێزگای دهۆک: لە سەنتەری شار (40_50) ملم و لە ناوچە شاخاوییەکانیش (70_80) ملم باران دەبارێت.

پارێزگای سلێمانی: لە سەنتەری شار (35_ 40) ملم و لە ناوچە شاخاوییەکانیش (40_45) ملم باران دەبارێت.

پارێزگای هەڵەبجە: لە سەنتەری شار (15_ 20) ملم باران دەبارێت.

پارێزگای کەرکوک: لە سەنتەری شار (50_ 55) ملم  باران دەبارێت.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: (50_60) ملم باران دەبارێت و پێشبینی دەکرێت لە قەزای مێرگەسۆر  (70_80) ملم باران ببارێت.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: (60_70) ملم باران دەبارێت

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: (60_70) ملم باران دەبارێت

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: (30_40) ملم باران دەبارێت


ب ح
Qaiwan
Qaiwan