راپۆرت
بەدواداچوون. چاکسازیی حزبەکانی کوردستان دابەشدەکات و زۆرینەیان رەشبینن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئابووری خراپدایە و ماوەی مانگێکیش زیاترە یاسای چاکسازی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێک لە سیاسییەکان پێیان وایە حکومەت ناتوانێت ئەو یاسایە جێبەجێ بکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت حکومەت پڕۆژە یاسایەک پێشکەش بکات و لە پەرلەمان ببێت بەیاسا کەواتە توانای جێبەجێکردنی ئەو یاسایە هەیە، هاوکات ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان توانای هەیە چاکسازی بکات، بەڵام ئیرادەی چاکسازی نییە، چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت ""لە هەرێمی کوردستان دەبێت چاکسازی لە دۆسیەی نەوت دەستپێبکات".
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان توانای هەیە چاکسازی بکات، بەڵام ئیرادەی چاکسازی نییە، چونکە دەبێت رێککەوتنێکی سیاسی لە پشتی ئیرادەی چاکسازییەوە هەبێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو رێکەوتنە سیاسییە نییە".
راشیگەیاند "لە مادەی یەکی یاسای چاکسازیدا دەڵێت نەهێشتنی بندیوار و فرە مووچەیی، بەڵام هەردوو حزبی دەسەڵات بندیواریان زۆرە ئەگەر دەست بۆ مووچەخۆری بندیوارەکانیان ببەن دیوارەکەیان دەڕوخێت و ئەو هێزەی کە ئێستا هەیانە نایانمێنێت، لەبەر ئەوە ئەو ئیرادەیان نییە کە دەست بۆ ئەو دۆسیەیە بەرن".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا "ئەگەر حکومەت بیەوێت چاکسازی بکات دەبێت دەست بۆ دووانەی داهات و خەرجییەکان ببەن، بەڵام حکومەتی هەرێم تەنها دەست بۆ خەرجییەکان دەبات بۆ داهات و خاڵە سنوورییەکان ناچێت، بۆیە هەتاوەکو دەست بۆ داهات نەبرێت چاکسازی مەحاڵە".
هاوکات پێشڕەو وەیسی، چاودێری سیاسی لە بارەی پرسی چاکسازییەوە بۆ مەودا میدیا دواو وتی "پرۆسەی چاکسازی پرۆسەیەکی هەمەلایەن و گشتگیر و بەردەوامە کە بەردەوام بۆ حکومڕانی و دەوڵەتداری پێویستە، هەروەها چاکسازی کاتی پێویست نییە بۆ ئەوەی ئەنجام بدرێت، بەڵکو دەبێت پرۆسەیەکی بەردەوام بێت بە تایبەت لەو وڵاتانەی مەبەستیانە رێژەی گەندەڵی کەمتربکەنەوە و دادپەروەری زیاتر فەراهەم بکەن".
وتیشی "بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان چاکسازی زۆر گرنگە دەبوو زووتر ئەنجام بدرێت، بۆیە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا هەرێمی کوردستانی تێداتە باشترین هەنگاو بریتیە لە ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر لەپێناو کەمکردنەوەی رێژەی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی دادپەروەری".
پێشڕەو وەیسی باسی لەوەشکرد "لە هەرێمی کوردستان دەبێت چاکسازی لە دۆسیەی نەوت دەستپێبکات و دواتر بۆ خاڵە سنوورییەکان و ئەو پێبژاردنانەی لە وەزارەتە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێم وەک سەرچاوەی دارایی بەکاردێت، بۆیە ئەمەش پێمان دەڵێت چاکسازی لە داهات بێت نەک لە خەرجییەکان".
تیشکی خستەسەر ئەوەش "لە ئێستادا باشترین رێگە بۆ رزگاربوون لەو قەیرانەی هەرێمی تێدایە رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی عیراق، ئەو کاتە زیاتر رەزامەندی وڵاتانی دراوسێمان و دۆستەکانمان و مافە رەواکانی هەرێم بەدەست دەهێنین".
هەر لەسەر هەمان پرس لیزا فەلەکەدین، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەت پڕۆژە یاسایەک دەربکات و لە پەرلەمان ببێت بەیاسا کەواتە توانای جێبەجێکردنی ئەو یاسایە هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد "یاسای چاکسازی بەدەنگی 89 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووەتە یاسا و ماوەی مانگێک زیاتر دەبێت چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە دوو بۆ سێ مانگ جارێک راپۆرت بداتە پەرلەمان بە تایبەت لیژنەی دارایی لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتەکان، بۆیە بڕیارە 1ی ئەیلولی 2020 حکومەت لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی راپۆڕت بنێرێت بۆ پەرلەمان و ئەو کاتە ئێمەش تێبینی خۆمانی لەسەر دەدەین".
س.س