جیهانی

وه‌زیری به‌رگریی ئێران: ئەم هێرشانەمان وانه‌ی گرنگی بۆ ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری به‌رگریی ئێران: ئەم هێرشانەمان وانه‌ی گرنگی بۆ ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێت
مەودا میدیا-

وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لەوە دەکات هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بنکه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌مریکا تۆڵه‌یه‌کی قورس بوو و روونیشی دەکاتەوە ئه‌و مووشه‌کانه‌ی که‌ له‌ هێرشه‌که‌ی سه‌ر بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عیراق به‌کارهاتوون  دروستکراوی ئێران بووە.

ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە "هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بنکه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌مریکا تۆڵه‌یه‌کی قورس بوو و به‌ پێی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی که‌ له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێمه‌دا ده‌بینرێت".

باسی لەوەشکردووە "شه‌وی ڕابردوو به‌ ده‌یان مووشه‌کی به‌رهه‌می ناوخۆیی دروستکراوی ئێران ئاراسته‌ی ئه‌مریکییه‌کان کران".

وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم هێرشانەمان وانه‌ی گرنگی بۆ ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێت، که‌ هه‌نگاوی دواتری ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان