کوردستانی

مامۆستایەکی دیاری زانکۆی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایەکی دیاری زانکۆی سلێمانی کۆچی دوایی کرد
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستای زانکۆ و پێشمەرگەی دێرینی کورد پرۆفیسۆر دکتۆر لە زانکۆی سلێمانی محەمەد کەساس جەباری بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا.

 ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد کەساس جەباری لە تەمەنی 67 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەوە بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد کە یەکێک بوو لە مامۆستاکانی زانکۆی سلێمانی، هەروەها یەکێکە لە پێشمەرگە دێرینەکانی کورد.

دکتۆر محەمەد کەساس جەباری لە ساڵی 1953 لە ناحیەی جەباری سەر بە شاری کەرکوک لە دایکبووە، هەروەها لە ساڵی 1983 چووەتە ریزی شۆڕشەوە لەکەرتی چواری جەباری بووەتە پێشمەرگە و کادری رێکخستن هەر لەبەر ئەوەش رژیمی بەعس شەش کەس لەئەندامانی خێزانەکەی گرتووە، پرۆفیسۆر بووە لە زانکۆی سلێمانی مامۆستای ئەدەب و رەخنە بووە و وانەی خوێندنی باڵا دکتۆرا و ماستەر وتووەتەوە و خاوەنی چوار بەرهەمی بڵاوکراوەی ئەدەبی رەخنەییە، هەروەها  سەدان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی و زمانەوانی کۆمەڵایەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە و دیوانێکی شیعریشی هەیە، دکتۆر محەمەد ئەمڕۆ 19ی ئابی 2020 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

بەرهەمەکانی:

-بەهاکان کە نامۆ دەبن (شیعر)
-کەرکوک و بزاڤی شیعری کوردی (لێکۆڵینەوە)
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی، بەرگی یەکەم
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی، بەرگی دووەم.



س.س
Qaiwan
Qaiwan