ئەدەب و هونەر
ژنە شانۆكارێكی كورد لە ئێران زیندانی دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ژنە شانۆكارێكی كورد لە ئێران كە هاوكات چالاكوانێكی مەدەنیشە، بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانیەكەی رەوانەی زیندانی ئەوینی تاران كرا.
ماڵپەڕی ئێران وایەر، بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ میهرەبان كێشاوەرزی ژنە شانۆكار و چالاكوانی مەدەنی كورد بۆ تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ و یەك رۆژ زیندانیەكەی كە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، رەوانەی زیندانی ئەوینی تاران كراوە".
هەر بەپێی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە، میهرەبان پێشتر بەتۆمەتی "بانگەشە دژی دەسەڵاتی ئێران" لەلایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە ساڵێك زیندانیكردن سزادرابوو، كە دواتر و دوای تانەلێدان لە حوكمەكە، لە لقی 54ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران، سزاكەی بۆ سێ مانگ و رۆژێك زیندان كەمكرایەوە".