کوردستانی

سیستەمێکی نوێ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری کەوتەکار

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیستەمێکی نوێ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری کەوتەکار
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک سیستەمی ئەلکترۆنیی وەگرتنی مۆڵەتی شوفێری کەوتەکار، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت هەوڵدەدەین لە پارێزگانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش ئەم سیستەمە پەیڕەو بکرێت.

عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک سیستەمی ئەلکترۆنیی وەگرتنی مۆڵەتی شوفێری کەوتە کار، کە سیستەمێکی باشە و ئەو کەسەی مۆڵەت دەردەهێنێت هەندێک کاری رۆتین ئەنجام نادات".

 بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵدەدەین لە پارێزگانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش ئەم سیستەمە پەیڕەو بکرێت، وەک چۆن ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک سیستەمەکە کەوتەکار".

جێگای ئاماژەیە، شێوازی ئەم سیستەمە وایە ئەوەی دەیەوێت مۆڵەتەکە وەربگرێت پێویستە لە ماوەی شەش خولەک و 20 چرکە هەموو قۆناخەکانی تاقیکردنەوە تەواو بکات، هەروەها سیستەمەکە لە دوو قۆناغ پێکدێت، لە قۆناغی یەکەمدا پێچاوپێچ و ژمارە هەشت و راگرتنە،لە قۆناغی دووەمیش تێپەڕبوونی پیادە، رەمپا و راگرتن، ترافیک و ناوبازاڕە، ئەمەش بە پێشکەوتووترین سیستەم دادەنرێت.


س.س
Qaiwan
Qaiwan