کوردستانی
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچووبێت حه‌رامه بدرێته بە نه‌خۆش
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ئەمڕۆ فەتوایەکی لەبارەی ده‌رمانی ساخته و بازرگانیكردن به كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتییان بڵاوکردەوە و هه‌موو جۆره‌كانی "ئیستیغلالكردن" له كاری پزیشكی بۆ له‌خشته‌بردن و بردنی سامانی نه‌خۆش به حەرام دادەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-8-2020 ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا به‌ناونیشانی "له‌خشته‌بردنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له پزیشك و نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت‌و تاقیگه و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه" فه‌توایەکەی دا، له فه‌توا‌كه‌دا هه‌موو جۆره‌كانی "ئیستیغلالكردن" له كاری پزیشكی بۆ له‌خشته‌بردن و بردنی سامانی نه‌خۆش به ناهه‌ق بە حه‌رام کراوە.
هەروەها له به‌شێكی دیکەی فەتواکەدا لەبارەی پشکنین و نووسینی دەرمان به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژە بەوەکراوە "حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن، كه هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به ناهه‌ق راسته‌وخۆ یان سه‌ركێشان بۆ كوشتن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هه‌ر ده‌رمانێك بەئه‌ندازه‌ی زیاد له پێویست له ره‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا بنووسرێت، تاوانه و كارێكی حه‌رامه، هه‌ر كه‌سێك خۆی بكاته پزیشك و له راستیدا پزیشك نه‌بێت یان مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته (ضامن) له هه‌ر كارێكی خراپ كه رووبه‌ڕووی نه‌خۆشه‌كه ببێته‌وه"، هەروەها هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بە نەخۆش بدرێت، به‌بێ رێنمایی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی رێگه‌پێدراو بەپێی فەتواکە، له روانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه و حه‌رامه.
لە کۆتایی فەتواکەدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەڵێت "هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچووبێت یان له كوالێتیی كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووبێت حه‌رامه بدرێته بە نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، یان ده‌ربازی سنووره‌كان بكرێت و هه‌رجۆره رێكکه‌وتنێك له‌نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كاندا له‌سه‌ر حسابی نه‌خۆشه‌كان بكرێت، كارێكی حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان".
س.س

بیروڕا