کوردستانی

دوو گەنج لەئاوی زێی گەورەدا خنكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو گەنج لەئاوی زێی گەورەدا خنكان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوو گەنج لە گوندی سەركەڤرۆكی سەر بە قەزای ئاكرێ لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورەدا خنكان، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ بۆ زانینی هۆكاری خنكانی گەنجەكان بەرەو شوێنی رووداوكە بەرێكەوتوون.

 دوای ئەوەی چوار گەنجی گوندەكە بە مەبەستی مەلە دەچنە سەر زێی گەورە، دووانیان خنكاون و دووانی دیكە لەلایەن چەند كەسێكی گوندەكەوە رزگراكراون. یەكێك لە خنكاوەكان كچێكە بە ناوی "فاتیمە عەزیز" و 16 ساڵانە، ئەوی دیكەیان كوڕێكی 14 ساڵانە بە ناوی "عەبدوڵلا مەقسوود".

Qaiwan
Qaiwan