کوردستانی
مووچەی چەند شوێنێک بەبێ لێبڕینی رێژەی لە 21% دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵی فەرمانبەران بەهەمان شێوەی مووچەی مانگی 2 بە رێژەی لە 21%ی لێدەبڕێت، بەڵام ئەم لێبڕینە کەمئەندامان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ناگرێتەوە.
هەرێم حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "رێژەی لێبڕینی لە 21%ی مووچەی فەرمانبەران کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەمئەندامان ناگرێتەوە"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "مووچەی کەمئەندامان کەمە، لەبەر ئەوە بڕیاری رێژەی لێبڕینی لە 21% ئەوان ناگرێتەوە".
بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

س.س
بیروڕا