کوردستانی

رۆژی هەینی مووچەی پەروەردە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی هەینی مووچەی  پەروەردە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند بانکەکانمان رۆژانی هەینی و شەممە سەرەڕایی پشووی فەرمی بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی پەروەردەی کەرکوک و کەسوکاری ئەنفالکراوان و فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی و رۆشنبیری.

 لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند "بانکی چەرمۆ لە قەزای چەمچەماڵ ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە کە رۆژانی هەینی و شەممە 21 و 22ی ئاب دەوام دەکەن، ئەویش بە ئامانجی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی پەروەردەی کەرکوک".

 لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "هەروەها رۆژی شەممە مووچەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی رۆشنبیری دابەشدەکرێت سەرەڕای بوونی پشوو".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان