کوردستانی

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیارێک دژی پارتی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیارێک دژی پارتی دەدات
مەودا میدیا-

پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بە نوسراوێك سێ لێپرسراوی پارتی لە پۆستەكانیان دوردەخاتەوە باس لەوەش دەکات لە 16ی كانونی یەكەمی 2017ەوە دەوامیان نەكردووە و لە هەولێر نیشتەجێن. 

راكان سەعید، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بە نوسراوێك دوو قایمقام و بەڕێوەبەرێكی ناحیەی لە پۆستەكانیان لە پارێزگای كەركوك دووردەخاتەوە و ئەو سێ لێپرسراوە كە لە پشكی پارتین، پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت دەشڵێت "لە 16ی كانونی یەكەمی 2017ەوە دەوامیان نەكردووە و لە هەولێر نیشتەجێن".

كامیل ساڵەیی، قایمقامی قەزای ناوەندی كەركوك، كە یەكێكە لە دورخراوەكان رایگەیاندووە  "راكان سەعید، لەڕێی راوێژكارێكییەوە، نوسراوێكی لەگەڵ هەندێك بنەما و بەڵگەی یاسایی بۆ ناردووین، تیایدا بە بیانووی ئەوەی دەوام ناكەین، دووریخستوینەتەوە". باس لەوەش دەکات "پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دوای ئاگاداكردنەوەمان لەوەی دەست بە دەوام بكەینەوە ئەو بڕیارەی داوە".

عەبدوڵا نوری، قایمقامی قەزای دوبز و لوقمان سەلیم، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان، یەکێکن لەو لێپرسراوانەیی ناویان هاتووە و دوورخراونەتەوە پاش ئاگادارکردنەوەیان.

پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوای گەڕانەوەی هێزە عیراقییەكان بۆ كەركوك لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەو كشانەوەی پێشمەرگە، بڕیاریدا ئەوانەی لەسەر پشكی پارتی پۆستیان هەیە شارەكە جێبهێڵن، هەر بەو هۆیەشەوە لە پارێزگای كەركوك بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقیان نەكرد لە ئایاری 2018.

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی