جیهانی

ماكرۆن: سیاسەتە فراوانخوازیەكەی ئەردۆغان ئارامی ئەوروپا تێكدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماكرۆن: سیاسەتە فراوانخوازیەكەی ئەردۆغان ئارامی ئەوروپا تێكدەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند "رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سیاسەتی فراوانخوازی لەنێوان بنەماكانی نەتەوایەتی و ئیسلامییەت پەیڕەو دەكات ئەویش لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەوروپا ناگونجێت، دەشبێتە هۆكارێك بۆ تێكدانی ئاسایشی ئەوروپا".

لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری "باری ماچ" ماكرۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە لەسەر ئەوروپا بەرەنگاری ئەو پرسانە ببێتەوە بەشێوەی رووبەڕوو و هەروەها بەرپرسیارێتیش هەڵبگرێت".

سەرۆكی فەڕەنسا وتیشی "من لەگەڵ ململانێ و ئاڵۆزی نیم، بەڵام بڕوام بە دیپلۆماسیەتی لاواز نییە بۆیە ئەوەمان بە ئەوروپییەكان وتووە".

ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپا لەچەند مانگی رابردووەوە زیاتر پەرەی سەندووە، ئەویش بەهۆی هەڵسوكەوتەكانی ئەنقەرە بۆ دەستكەوتنی وزە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ماكرۆن باسی لەوەكرد "فەڕەنسا بەشێكە لە هێزەكانی دەریای ناوەڕاست پشتیوانی پەیوەندییەكی روونیش دەكات كە لەگەڵ ئەردۆغان كۆی بكاتەوە".

توركیا هەفتەی رابردوو فەڕەنسای بە ئەنجامدانی هەڵسوكەوتی "بەڵتەجییانە" تۆمەتبار كردلە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و هۆشداریشی دایە یۆنان، بەڵام دوای ئەو هەڕەشەیە فەڕەنسا دوو فڕۆكەی سەربازی و دوو كەشتی جەنگی وەك پشتیوانی یۆنان ناردە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان