کوردستانی

وەزیری تەندروستی: ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی ھەڵكشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی ھەڵكشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی ھەڵكشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە، ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆكی حكومەت بڕێك خەرجی ھاندان پێشكەش بە پزیشك و كارمەندان دەكات.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی ھەڵكشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین پشكنین ئەنجامدراوە كە زیاتر بووە لە پێنج ھەزار، لەو ماوەیەدا 483 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و  24 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 325 تووشبووش چاكبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد  "مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی تایبەت پێشكەش بە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكات، كە لە نەخۆشخانەكان بەردەوام لە ئەركدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، ھەروەها سەرۆكی حكومەت بڕێك خەرجی ھاندان پێشكەش بە پزیشك و كارمەندان دەكات و لە رۆژی یەكشەممەی داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی