عیراقی
كازمی لە كۆشكی سپییەوە: دەستێوەردانەكانی توركیا پەسەند ناكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی كۆبوونەوە، هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ و مستەفا كازمی لە كۆشكی سپی بۆ میدیاكان قسەیان كرد، كازمی رایگەیاند"دەستێوەردانەكانی توركیا رەتدەكەنەوە لە عیراق، ترامپیش وتی ئەگەر عیراق داوای هاوكاریمان لێبكات دژی توركیا ئەوان تاووتوێی دەكەن".
كەمێك لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای ئەوەی لە كۆشكی سپی چاویان بە یەكدی كەوت، وەڵامی رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
ترەمپ رایگەیاند "پەیوەندییان باشە لەگەڵ كورد و عیراق، هێزەكانیان لە عیراق دەكشێننەوە وەك ئەوەی لە سوریا كردوویان، ژمارەیەكی دیاریكراو لە سەربازانی ئەمەریكا لە عیراق دەهێڵینەوە".
سەرۆكی ئەمەریكا باسی لەوەش كرد " ئەمەریكا بەشداردەبێت لە پرۆژە نەوتییەكانی عیراقدا، ئاماژەی بەوەشكرد، كە چەند پرسێكی سەربازیی و بواری نەوتیان لە كۆبوونەوەكەیان تاووتوێ كردووە".
دەربارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عیراق، ترەمپ وتی "ئەگەر عیراق داوای هاوكاری بكات ئەوا گوێی لێدەگرن و دواتر تەماشای داواكارییەكە دەكەن".
لەلایەن خۆشیەوە، مستەفا كازمی، رایگەیاند "ئەوان پێشوازی لە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریكا دەكەن و ئاماژەی بەوەشكرد، كە شاندی حكومەت بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە ژمارەیەك گرێبەستیان لەگەڵ شاندی ئەمەریكی بە سەرۆكایەتی پۆمپیۆ واژۆ كردووە".
دەربارەی هێرشەكانی توركیا، سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی "بەدڵنیاییەوە دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر عیراق رەتدەكەینەوە و دەستووری عیراقیش رێگە نادات عیراق ببێتە شوێنی هەڕەشەكردن بۆ سەر هیچكام لە دراوسێكانمان،بەدڵنیاییەوە گفتوگۆمان لەگەڵ توركیا هەیە بۆ راستكردنەوەی ئەو بارودۆخە و من بە پەرۆشم بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە كە تایبەتە بە سەروەریی عیراق و من دەزانم كە توركەكان بارودۆخی عیراق لەبەرچاو دەگرن، ئێمە رێگە نادەین هیچ لایەنێك لە خاكی عێراقەوە هەڕەشە لە دراوسێكانی بكات، بەدیاریكراوی كە دەستووری عیراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە نابێت لە خاكی عیراقەوە هیچ هەڕەشەیەك لە دراوسێكانی بكرێت".
ترەمپ لە كۆنگرە رۆژنامەڤانییەكەدا باسی هێرشەكانی داعشی كرد، وتی "كاتێك دەسەڵاتمان گرتەدەست، داعش لە هەموو عیراق و سووریادا هەبوو، 100٪ خەلافەتی داعشمان تێكشكاند، بەڵام ئیدارەی ئۆباما زۆر بە خراپی كاری كرد و هەربۆیە داعش لەو شوێنانە هەبوو، ئێمە هاتینە سەر دەسەڵات و كارێكی باشمان كرد و رزگارمان بوو لە دەستی داعش و ئەوەش كارێكی باشبوو، ئێستا لەگەڵ عیراق كاردەكەین. ئەوان سوود لە دۆلاری ئەمەریكی وەردەگرن، كە بەهێزترین دراوە لە جیهاندا، ئەوان خەریكە كاری باش دەكەن ئێمە لەگەڵ ئەوانین، بەتایبەتی ئەم پیاوە بەڕێزە كە پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵی دروستكردووە و ئومێدەوارین ئەوەش بۆ وڵاتەكەتان زۆر باش بێت".