کوردستانی
قایمقامی سلێمانی داوایەک ئاراستەی خانمان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌هۆی به‌سه‌رچوون و نه‌بوونی به‌رواره‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی خانمان له‌به‌كارهێنانی مادده‌ی جوانكاری ئاگادار ده‌كاته‌وه، وێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌شێك له‌و جوانكاریی و ماده پاككه‌ره‌وانه‌ی خاوه‌ن پێشانگاكان ده‌یفرۆشن ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه.
به‌هۆی به‌سه‌رچوون و نه‌بوونی به‌رواره‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی خانمان له‌به‌كارهێنانی مادده‌ی جوانكاری ئاگادار ده‌كاته‌وه، وێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌شێك له‌و جوانكاریی و ماده پاككه‌ره‌وانه‌ی خاوه‌ن پێشانگاكان ده‌یفرۆشن ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ پێشانگا و ئه‌و شوێنانه‌ی مادده‌ی جوانكاری به‌خانمان ده‌فرۆشن، ده‌ركه‌وتوه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپاوه هاورده‌كراوه‌و له‌و شوێنانه ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردنی به‌سه‌ره‌وه نیه و به‌شێكی دیكه‌یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه و شیاوی به‌كارهێنان نین".
وتیشی "به وته‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان كه به‌كڕیاره‌كانیان ده‌ڵێن، ئه‌و مادده جوانكارییانه به‌پێی ستاندار و كوالێتی ئه‌ورپا به‌رهه‌مهێنراوه‌ه بۆیه به‌رواری به‌سه‌ره‌وه نیه، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده ده‌كرێن پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وده‌فره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تێده‌كرێت لێبڵی تایبه‌ت به‌پێكهاته، چۆنیه‌تی به‌كارهێنان، به‌رواری دروستكرن و كاتی به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگری له فرۆشتنیان ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "به‌شێك له‌و جوانكاریی و مادده پاككه‌ره‌وانه‌ی خاوه‌ن پێشانگاكان ده‌یفرۆشن، ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه به‌ڵام به‌هۆی به‌دانانی له‌زگه‌ی نرخه‌وه به‌رواره‌كه‌ی ده‌شارنه‌وه، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه و به‌یاسا رێگری لێكراوه، چونكه ئه‌و ماددانه كه پێكهاته‌ی جوانكاریی یان پاككه‌ره‌وه‌ی لێدروستكراوه ده‌بێت به‌مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت".
رونیشیكرده‌وه: بۆ تێكنه‌چون و خراپ نه‌بوونی جوانكارییه‌كانی خانمان و ماده پاككه‌ره‌وه‌كان، پێویسته له‌كاتی هاورده‌كردن و عه‌مباركردن و هه‌روه‌ها له‌ناو پێشانگاكان له‌كاتی فرۆشتنیدا پله‌ی گه‌رمی و شێوازی ته‌ندروست له‌به‌رچاوبگیرێت، تا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی نه‌كرێنه‌وه".
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌خانمان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویستیه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی مادده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌كانی پێست و هه‌ویری ددان شتن بده‌ن تا روبه‌ڕوی گرفتی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه، له‌كاتی هه‌بونی گومان یان هه‌بونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو، له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بكه‌ن.
س.س
بیروڕا



