عیراقی
هاوڵاتییانی عیراق بەبی هیچ تێچوویەک دەتوانن سەردانی ئیران بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا باس لەوە دەکات هاوڵاتییانی عیراق هیچ تێچوویەکیان بۆ وەرگرتنی ڤێزەی ئیران نابێت و ئەوەش دەخاتەڕوو بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئێران سەردانی کۆمپانیا گەشتیارییەکان نەکەن و لە رێگای سەردانیکردنی سەرجەم کۆنسووڵخانەکانی ئێرانەوە دەتوانن ڤێزە وەربگرن.
عەباس ئەحمیدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا دەڵێت "هاوڵاتییانی عیراقی بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئێران سەردانی کۆمپانیا گەشتیارییەکان نەکەن و لە رێگای سەردانیکردنی سەرجەم کونسوڵخانەکانی ئێرانەوە دەتوانن ڤێزە وەربگرن".
سەبارەت بەوەی کێ دەتوانێت سەردانی وڵاتەکەیان بکات باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا دەشڵێت "ئەو عیراقییانەی کە هاوسەری ئێرانیان هەیە لە گەڵ منداڵەکانیان، ئەو عیراقییانەی مافی نیشتەجێبوونیان هەیە، ئەوانەی بۆ چارەسەری پزیشکی ویستی سەردانیکردنیان هەیە، یان خوێندکارانی زانکۆ،یان بازرگانان و وەبەرهێنەران دەتوانن لە ئێستادا سەردانی ئێران بکەن".
عەباس ئەحمیدی ئاماژە بەوەش دەکات "کە هیچ پارەیەک لە بەرانبەر پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عیراق وەرناگیرێت".
ک.ر