دۆزی ژن
توركیا- ژنە پارێزەرێكی ئۆپۆزسیۆن لە زینداندا گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ
خانمە پارێزەرێكی سەر بە كۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ لە توركیا كە نزیكەی دوو ساڵ بوو لە زیندانێكی ئەستەنبوڵ بوو، دوای پێنج مانگ مانگرتنی لە خواردن ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی ئابی 2020 گیانی لەدەستدا.
ئەبرو تیمتیك، كە لە هەمانكاتدا ئەندامی لقی سەندیكای پارێزەرانی ئیستەنبوڵ بوو لەگەڵ پارێزەرێكی دیكە بەناوی ئایتاچ ئوناڵ كە ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی ئەنقەرەیە رۆژی 12ی ئەیلولی 2018 لەسەر وتەی گەواهیدەری نهێنێ خرابووە گرتووخانەی سیلیڤری لە ئیستەنبوڵ.
ئەو دوو پارێزەرە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە بەرەی پارتی رزگاری شۆڕشگێڕی گەل" كە پارتێكی چەپی توركە و دەوڵەتی توركیا بە رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوی دەبات، هەروەها دامەزراندنی "رێكخراوی تیرۆرستی و بەڕێوەبردنی" سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا.
ئەبرو تیمتیك 238 رۆژ پێش ئێستا داوای كرد دادگاییەكی دادپەروەرانە بكرێت، ئەگینا مان لە خواردن دەگرێت، سەرئەنجام دوای پێنج مانگ مانگرتنی لە زیندان كۆتایی بە ژیانی هات.
س.ج