جیهانی
ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه‌ی خستبێته خواره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تی ئێرانی رایده‌گه‌یه‌نێت موشه‌ك به‌ر فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه نه‌كه‌وتووه و به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌ڕێگه‌ی سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان راستی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌سه‌لمێنن.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی ئێرانی ره‌تی كرده‌وه فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه به‌موشه‌كی ئێران كه‌وتبێته خواره‌وه، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن فڕۆكه‌كه پێش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گڕی گرتووه.
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی" فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام ره‌نگه به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره نه‌كرابێت".
لێكۆڵینه‌وه‌كان له زانیارییه‌كانی ناو سندوقی ره‌شی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌دات، كه ئه‌و شه‌وه‌ی ئێران تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی كرده‌وه، دوای هه‌ستانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی به 176 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه و هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی ناوی گیانیان له‌ده‌ستدا.