راپۆرت
دیوە شاراوەكانی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ئینستتیوتی نارین- هێمن سەعید
سەرلەبەیانی دوێنێ، بەسەردانێكی لەناكاو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە توركیا و لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆكاری توركیا كۆبوویەوە.
ئەو سەردانەی سەرۆكی هەرێم لەكاتێكدا بوو كە رۆژێك پێشتر لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە بەغداد كۆبوویەوە، هاوكات لەگەڵ بەشێك لە سەركردە عیراقییەكانیش دیداری هەبوو، هەربۆیە لەلای شەقام و میدیایی كوردی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بووە جێگەی تێرامان و لێكدانەوەی جیاوازی بۆكرا و بەشێكیش لە نوسەران و رۆشنبیران بەتوندی رەخنەیان لەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا گرت.
مەسعود عبدولخالق، نوسەری دیاری كورد بەو سەردانەی سەرۆكی هەرێمی بە خۆكوژی سیاسی ناوبرد و وتی "لەدوای سایكس بیكۆوە هەر جارێك كورد پشتیوانی نێودەوڵەتی بەهەرێمی گۆڕیبێتەوە زەرەری زۆری كردووە، یەكێك لەو گۆڕینەوانەش بریتیە لە گۆڕینەوەی فەرەنسی بە توركی كە نەك ئەوە كارەساتە بەڵكو خۆكوژیيە".
بەگوێرەی راگەیاندراوی بەیاننامەی سەرۆكایەتی هەرێم، لەكۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسیان لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق لەگەڵ توركیا كردووە بەتایبەت پەیوەندیە ئابوورییەكان و باسكردنی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و هاوكارییەكانی توركیا بۆ هەرێم لەو بوارەدا و پرسی و داعش و رێگریكردن لە تەشەنەسەندنیان، بەڵام بەپێچەوانەی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی هەرێم، بەشێك لە نوسەران و لێكۆڵەرەوان باس لە ئامانجی دیكەی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا دەكەن.
سەنگەر سەیدقادر، لێكۆڵەر لەسیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان، بەئینستتیوتی نارینی راگەیاند "ئاماژەكانی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا پێچەوانەی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی هەرێم بوو، چونكە پاش چەند خولەكێك لە كۆتایهاتنی دیدارەكە مەولود چاوش ئۆغلۆ لەتویتێكدا رایگەیاند "شەڕی پەكەكە، شەڕی هاوبەشی توركیا و حكومەتی هەرێمە، كە ئەوەش واتە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، پرسی سەرەكی گفتوگۆكەیان بووە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد "یەكێكیتر لە ئاماژەكانی سەردانەكە باسكردن بووە لەو پرۆژەیەیی ئیمانوێل ماكرۆن سەبارەت بە كۆتایهێنان بەدەستدرێژیەكانی توركیا بۆسەر عیراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان، چونكە ماكرۆن دەیەوێت عیراق لەژێر هەژموونی توركیا دەربهێنێت".
سەنگەر سەیدقادر وتیشی "بەدەر لەو دوو پرسە، هەردوولا تاوتوێی پرسی كوردستانی رۆژئاوایان كردووە، بەتایبەت پرسی گرێبەستی نەوتی نێوان ئەمەریكا و هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، كە نێچیرڤان بارزانی رۆڵی گرنگی هەبوو تیایدا".
گەیلان عەباس، ئەندامی ژوری توێژینەوەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "ئامانجێكی سەرەكی و شاراوەی سەردانەكە بریتیە لە دەركردنی هێزەكانی پەكەكە لەشەنگال، كە بەراسپاردەی ئەمەریكا بەرەیەكی سێ قۆڵی كە پێدێت لە عیراق و توركیا و هەرێم دژی پەكەكە لەسەر خاكی هەرێم دروستكراوە بۆ دەركردنی هێزەكانی یەپەژەی نزیك لە پەكەكە لە شەنگال".
هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە كە "پلانەكە بەهەماهەنگی نێوان حكومەتی عیراق و توركیا و حكومەتی هەرێم بەدیاریكراویش پارتی دیموكراتی كوردستان جێبەجێدەكرێت".
جێگەی باسە، لەئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان فەرەنسا و توركیا لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئاڵۆزی تێكەوتووە و فەرەنسا هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ سنورداركردنی هەژموونی توركیا لەناوچەكە، لەلایەكی دیكەشەوە پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ توركیا بەتایبەت پرسی سەردانیكردنی هاوڵاتیانی هەردوو وڵات ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیان و هەردوولا گەشتە ئاسمانییەكانیان هەڵپەساردووە، لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش بەهۆی تۆپبارانكردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن توركیاوە، رای گشتی هەرێم دژی پەیوەندییەكانی هەرێمە لەگەڵ توركیا، بۆیە ئەو سەردانەی سەرۆكی هەرێم لەم كاتەدا بەمەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ناودەبرێت.