جیهانی
ئەمریکا مەرج بۆ عیراق دەدانێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا لە بەرانبەر کشانەوەی هێزەکانیان مەرجی دانەوەی ئەو پارانە دادەنێت بۆ عیراق کە لەو وڵاتە خەرجیکردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەتنێکیدا لە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند "بۆ کشانەوەی هێزەکانمان دەبێت عیراق سەرجەم ئەو پارانە بداتەوە کە لەو وڵاتە خەرجمان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "عیراق هەژمارێکی بانکی تایبەتی لە ئەمریکا هەیە کە بڕی 35 ملیار دۆلاری تێدایە، ئەگەر عیراق رەزامەندی نیشان بدات لەسەر پێدانی ئەو پارەیە ئەوا ئێمە دەکشێینەوە".
جێگای ئاماژەیە، پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوویدا دەنگی دا لەسەر دەکردنی پڕۆژەیاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عیراق.