جیهانی

هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئێران
مه‌ودا میدیا-

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ڵێت گه‌لی ئێران بێزاربوون له‌ درۆ و گه‌نده‌ڵیه‌كانی رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران.

مایك پۆمپیۆ، له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی" گه‌لی ئێران بێزار بوون له‌ درۆ و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وان شایسته‌ی ژیانێكی باشترن".

له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دانیان به‌وه‌دا نا خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسداران به‌ هه‌ڵه‌ روویداوه‌، له‌ تاران و ئه‌سفه‌هان و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی تر خۆپیشاندان له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان