عیراقی

ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عیراق و سعودیە دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عیراق و سعودیە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە كەمتر لە سێ هەفتەی تر دەروازەی بازرگانیی عەرعەر كە كەوتووەتە نێوان عیراق و سعودیە بكرێتەوە و دەست بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە بكرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رۆژەکەی دیارینەکراوە.

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە بازرگانییەكانی عیراق رایگەیاند "بە وردی نازانن لە چ رۆژێكدا  دەروازەی بازرگانیی عەرعەر دەكرێتەوە و دیاریكردنی رۆژەكەش گرێ دراوە بە هاوئاهەنگی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ سعودیە، هەروەها بە كردنەوەی ئەو دەروازەیەش، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عیراق و زۆر وڵاتی كەنداو ئاسانتر دەبێت".

جێگای ئاماژەیە، عەرعەر تاكە دەروازەی نێوان عیراق و سعودیەیە و لە چەند ساڵی رابردوودا داخراوە و تەنیا لە كاتی گەشتكردنی حاجییان كراوەتەوە، هەروەها مستەفا كازمی دەیەوێت سەرجەم پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە ئاسایی بكاتەوە و بڕیاریش بوو دوای سەردانی ئێران سەردانی سعودیە بكات، بەڵام بە هۆكاری نەخۆشكەوتنی شای سعودیە، سەردانەكە دواخرا و دیار نییە كەی ئەو سەردانە ئەنجام دەدرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان