کوردستانی
پەرلەمانی كوردستان: لێكۆڵینەوەی جددی دەكەین لەبارەی سوتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوەی جددی دەكەن لەسەر سوتاندنی دار سنەوبەرەكانی سەر رێگای تاسڵوجە- سلێمانی یاخود هەر شوێنێكی دیكە، باس لەوەشدەكات دەبێت بكەرانی ئەو كردەوەیە سزا بدرێن و ئەو شوێنانەش قەرەبوو بكرێنەوە بە چاندنی نەمام و سەوزكردنەوەی، بەپێی زانیاریەكانیش وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و بەرگری شارستانی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
لوقمان حەمەد، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بە تەئكید ئێمە بەدواداچوونی جددی لەسەر ئەم پرسە دەكەین، چونكە ئەمە لە راستیدا تاوانێكی گەورەیە دەرهەق بە ژینگە دەكرێت، بۆیە ئێمە لەسەر ئەم پرسە دەوەستین و وە بەدواداچوونی جددی دەكەین".
وتیشی "وێڕای ئەوەش جەخت دەكەینەوە بكەرانی ئەم كردەوەیە دەبێت دیاری بكرێن و سزاش بدرێن وە دەبێت لە رووی ژینگەییشەوە شارەوانی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی دەبێت قەرەبووی ئەم حاڵەتە بكەنەوە بە چاندنی نەمامی نوێ جگە لەوەی دەبێت بكەرانی سزا بدرێن".
لوقمان وەردی دەشڵێت "جەخت دەكەینەوە ئەم شارە و ئەم كوردستانە بە سەوزایی و بە ژینگەوە جوانە بۆیە ئەمە دیاردەیەكی زۆر مەترسیدارە چونكە وەك ئەوەی باس دەكرێت ئەگەر ئامانجەكە ئەوە بێت ئەو شوێنانە بسوتێندرێن تا شوێنەكە بكرێتە شوێنێكی بازرگانی یاخود بۆ هەر شتێكی دیكە بێت هەر بە تاوانی دەزانین، بۆ ئەم مەبەستە بە تەئكید لێكۆڵینەوەی جددی لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی دەكەین، نەك هەر لە پارێزگای سلێمانی لە هەر شوێنێكی دیكەی كوردستانیش دیاردەی لەوشێوەیە هەبێت ئێمە دژی دەوەستین".
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت بەشێك لە سنەوبەرەكانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دەسووتێن، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان رایگەیاند "بە مەبەست و بۆ پرۆژەی بازرگانی دەسووتێندرێن". ئەوەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لە سۆشیال میدیا لێكەوتووەتەوە".
پێشتریش چەند حاڵەتێكی سوتاندنی سەوزایی لەو شوێنانەی كە سەر رێگەی بازرگانی گرنگن لە شارەكانی هەرێم روویداوە، بۆیە پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە هاتووەتە سەرخەت، بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، بڕیارە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پارێزگاری سلێمانی و بەرگریی شارستانی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە بكەن.