پۆڵا شەهید سیروان: ئەم هەفتەیە بەغدا مووچە دەنێرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ و سبەینێ تەمویلی مووچەی ئەو وەزارەتانەی عیراق تەواو دەبن کە تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی بە مەودا میدیای راگەیاند “دوای تەواوبوونی مووچەی وەزارەتەکانی حکومەتی عیراق، رۆژی سێشەممە بەغدا مووچەی فەرامانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی رادەست نەکردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بەغدا، بۆ ئەم مانگەش بەشێوەی لێبڕین (مەقاسە) مووچە خەرج دەکرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەهانەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکان بانگەشەی ئەوە دەکات داهاتی ناوخۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و توانای رادەستکردنی 120 ملیار دیناریان وەک داهاتی ناەوتیی نییە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان