مه‌ودا میدیا-
مەسعود پزشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رابه‌رى باڵاى ئێران كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان كردووه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى میهرى نیمچه فه‌رمیی ئێران “مەسعود پزشکیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ موجته‌با خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران ئه‌نجامداوه و باس له چه‌ند ته‌وه‌رێك كراوه”.
باس له‌وه‌شكراوه “له‌و كۆبوونه‌وه‌د به وردیی باس لەبارەی پرس و کێشەکانی وڵات كراوه، بەتایبەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێوی خەڵک، هەلومەرجی ئێستای جەنگی سەپێنراو”.
هه‌روه‌ها “پێشهاتەکانی بواری سەربازی، ستراتیژیی دەستەبەرکردنی سەرچاوەکان و بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی، ریاڵ، دراوی بیانی و وزە”، هەروەها کارلێکی ئابووری لەگەڵ لایەنە بیانییەکان، ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، پزیشكیان له پشتى ئۆتۆمبێلێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراوى له‌گه‌ڵ موجته‌با ئه‌نجامداوه به‌بێ ئه‌وه‌ى موجته‌با ببینێت و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى كردووه، دواتر پزیشكیان له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه و وتیشى “بینینى موجته‌با خامنه‌یی له‌م كاته‌دا قورسه”.
ع