عیراق هێزێکی نوێ پێکدەهێنێت

مەودا میدیا-

بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، حکومەتی عیراق فەرماندەییەکی نوێی سەربازیی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش لە ناوچە بیابانییەکانی پارێزگای موسەننا کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتانی سعودیە و کوەیت پێکدەهێنێت.

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی راگەیاندووە “بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لە بیابانی موسەننا و ئەو ناوچانەی دەکەونە دەوروبەری، بڕیاری دامەزراندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بادییە دەرچووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەرکی ئەم فەرماندەییە تەنها پاراستنی سنوورەکان نییە، بەڵکو کار بۆ رێکخستنی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و بڵاوبوونەوەی هێز لەو ناوچانەدا دەکات کە پێشتر بۆشایی ئەمنییان تێدابووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە سوپا و هێزە چەکدارەکانی عیراق بەشێوەیەکی فراوان لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ سوریا بڵاوبوونەتەوە بۆ رێگریی لە دزکردنی گرووپە چەکدارەکان لە سوریاوە بۆ عیراق.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان