بارزانى ده‌چێته‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆدەبێتەوە.

به‌پێى ماڵپه‌ڕه‌ عیراقییه‌كه‌ “یەکێک لە هۆکارەکانی سەردانەکە کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە”.

هه‌روه‌ها “گرنگی ئەم سەردانە لەوەدایە کە سەقامگیریی سیاسیی بەدی بهێنێت و لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان لەنێوان هێزەکان بەهێز بکات”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “سەردانەکە دەرفەتێکە بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ، نەک تەنها لە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵکو لە رێکخستنەوەی نێوماڵی سیاسیی عیراق لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن نەک زاڵبوون بەسەر یەکتردا”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان