مهودا میدیا-
رایان دایمۆند، هاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیو ڤیژن وێڵت مەنجەمەنێت پێشبینی دەکات له دوو ساڵى داهاتوو یهك ئۆنسهى زێڕ بگاته 10 ههزار دۆلار.
دایمۆند به بلۆمبێرگى راگهیاندووه “لە ماوەی داهاتوودا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە رەوتی بەرزبوونەوەی خۆیدا بەردەوام بێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەگەر سیاسەتە دراوی و ئابوورییەکانی ئێستای ئەمهریکا لە شوێنی خۆیان بمێننەوە، نرخی هەر ئۆنسەیەک پێش کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ دەگاتە 10 هەزار دۆلار”.
وتیشى “زێڕ گەیشتووەتە خوارەوەی خۆی كه 4300 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەو بەرزبوونەوەیەی کە لەو نرخهى خوارەوە دەستیپێکردووە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هۆکارە پاڵپشتییەکان لە شوێنی خۆیان بمێننەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “روونە کە دەسەڵاتی دراوی و سیاسیی ئەمهریکا نایەوێت رێژەی سوود بەرزبێتەوه، پێش کۆتایی هاتنی خولی سەرۆک ترهمپ، ئەگەر بەردەوام بین لەسەر ئەم سیاسەتە دراوی و ئابوورییە، سەرمان سوڕنابێت کە ئۆنسهى زێڕ بە 10 هەزار دۆلار ببینین”.