مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد به‌راورد به دوو هه‌فته‌ى رابردوو.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار و 600 دینار به‌رزبووه‌وه”.
وتیشى “ئه‌و ناجێگیرییه‌ى نرخى دینار په‌یوه‌ندیی به دۆخى ناوچه‌كه و ناسه‌قامگیریی عیراق هه‌یه، هیچ گرفتێك له كه‌مى دۆلار له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندیی نییه”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى له كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردووتر 100 دۆلار بۆ خانه‌ى 149 هه‌زار دینار دابه‌زى، هاوكات بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كانى ده‌فرۆشێت.
ع