ناوى پێنج هه‌زار كه‌س بۆ حه‌جى ساڵى داهاتوو ده‌رده‌چێت

مه‌ودا میدیا-

پرۆسه‌ى ناوتۆماركردنى ئه‌لیكترۆنى بۆ حه‌جى ساڵى داهاتوو كۆتایی هات و ناوى پێنج هه‌زار كه‌س بۆ حه‌ج ده‌رده‌چێت.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە راایگەیاند “پرۆسەی ناونووسین درێژ ناكرێتەوە، هەموو ئەوانەشی خۆیان تۆمار كردووە، تیروپشكیان بۆ دەكرێت و پێنج هەزار و 120 كه‌س، كە پشكی هەرێمی كوردستانە، هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو”.

ئاماژەی بەوەشكرد “بە كۆی گشتیی 120 هەزار و 142 كەس خۆیان تۆماركردووە، کە پێکهاتوون لە هاوڵاتییانی ئاسایی، 602 رێبەری ئایینی، 255 كۆمپانیا، 243 پزیشک و دوو هەزار و 349 کەس لە بنەماڵەی شەهیدان”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ساڵی رابردوو لە رێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیی دەروازەی حەجەوە تەنها 89 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردبوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان