مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا دووپاتی کردەوە ئەمهریکا کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورموزی هەیە، ئەو رێڕەوی ئاوییە ستراتیجییەی ئێران سنوورداریكردووه، دوای هێرشەکەی ئەمهریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی لە کۆتایی مانگی شوباتدا.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی “ئێمە کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان هەیە، ئێمە کۆنترۆڵی دەکەین، کەسی تر نا، تەنها ئێمە”.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (dpa) ترهمپ وتویهتى “من دوا کەسم کە بتوانم متمانە بە ئێران بکەم، ئەوان بەردەوام درۆیان لەگەڵ کردم”.
ناکۆکی لەسەر مافی ترانزێت لە گەرووەکەدا بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی ململانێی سەربازیی نێوان واشنتۆن و تاران لەم دواییانەدا دادەنرێت.
رۆژى رابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی پلاتفۆرمی Xی خۆیەوە راپۆرتی دا کە کۆپتەرێک دوو مووشەکی ئاراستەی ژووری بزوێنەری کەشتیی بارهەڵگری ڤێلا نۆڤا کردووە دوای ئەوەی تیمەکەی هۆشدارییەکانی ئەمهریکایان پشتگوێ خستووە.
ع