مەودا میدیا-
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا وەڵامی لێدوانی پەرپرسانی ئەمەریکای دایەوە و رەتیکردەوە ئاسایی بوونەوەی جوڵەی کەشتییەکانی لە گەرووی هورموز رەتکردەوە.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “بانگەشەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تێپەڕبوونی ئاسایی کەشتییەکان لە گەرووی هورموزدا بێبنەمایە و کردنەوەی گەرووەکە لە دەستی تاراندایە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەرووی هورموز وەک پێشتر بە تەواوی لەژێر بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی ئێراندایە و هیچ کەشتییەکی بازرگانیی یان نەوت ناتوانێت بەبێ مۆڵەت و چاودێریی هێزە چەکدارەکانیان لە گەرووەکە تێپەڕبێت”.
ب ح