نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان دیاریکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم ئاشکرایکرد دوابەدوای کۆبوونەوەی 2026/8/13 سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین، و ئاماژە بە کۆنووسی ئه‌م کۆبوونەوەیە و راسپاردەکانی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵ.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند “بڕیاریانداوە بە پاڵپشتیکردنی بەنزینی بازرگانی (تیجاری) بە کوالێتی ئاسایی (نۆرمال)، بە شێوازێک کە نرخی فرۆشـتنی لە بەنزینخانەکاندا بە (750) دینار بێت بۆ هەر لیترێک، جیاوازیی ئەم نرخە لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دابینکردنی بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرايەتی نەوت و کانزاکان و کۆمپانیاکانی دابەشکردنی بەنزین دەبێت بە ڕەچاوکردنی کوالیتی بەپێی رێنماییەکان، ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونیەوە وەکاری پێدەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان