هۆشدارییەكانی ئیسرائیل سەبارەت بە پلانەكانی ئێران لە دژی ترەمپ راست نەبووە

مەودا میدیا-
هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی ئەمەریكا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە هۆشدارییەكانی ئیسرائیل سەبارەت بە پلانەكانی ئێران لە دژی ترەمپ راست نەبووە، بۆیە ئێستا ئەمەریكا متمانەیەكی كەمی بە بەشێكی كەم لە هەواڵگری ئیسرائیل هەیە.

ئەمەریكا لە ماوەی ساڵی رابردوودا چەندین هۆشداری لە ئیسرائیلەوە پێگەیشت كە ئێران پلانی هەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا تیرۆر بكات، كە دواین هۆشدارییان پێش سەردانەكەی ئەم دواییەی بوو بۆ توركیا، بەڵام بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریكا دەڵێن” نەیانتوانیوە ئەو پڵانە پشتڕاست بكەنەوە”.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو هۆشداریانەی كە بۆ دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا گوازراوەتەوە و لە هەندێك حاڵەتدا راستەوخۆ لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بۆ بەرپرسانی باڵای كۆشكی سپی دەگوازرێتەوە، بریتین لە پلانی ئەگەری تیرۆركردنی ترەمپ بە قەناس یان هێرشكردنە سەری بە چەقۆ لە بۆنەیەكی گەورەی گشتیدا.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە” ئەم هۆشداری و زانیارییانە لە پێش شەڕی 12 رۆژەی مانگی حوزەیرانی 2025 دراوە بە بەرپرسانی ئەمەریكا، بەڵام پێش بڕیاری ئەمەریكا بۆ شەڕكردن لەگەڵ ئێران لە مانگی شوباتدا چڕتر بووەتەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان