مەودا میدیا-
بەپێی بەیاننامەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكان، ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات بە تەواوی لە كۆنترۆڵ دەرچووە و هەر 30 خولەك جارێك بەهۆی ڤایرۆسەكەوە كەسێك گیان لەدەست دەدات.
تۆم فلێچەر، جێگری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی و رێكخەری فریاگوزاری رایگەیاند” پێویستمان بە خێرایی هەیە، وەڵامدانەوەمان گەورەتر بكەین و هاودەنگی نیشان بدەین پێش ئەوەی ڤایرۆسەكە زیاتر لە دەست دەربچێت، چونكە ئەمە خێراترین بڵاوبوونەوەیە كە تا ئێستا بینیومانە”.
وتیشی” ڤایرۆسەكە لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات تادێت زیاتر بڵاودەبێتەوە و ئێمەش تا ئێستا نەمانتوانیوە رێگری لێبكەین و بەسەریدا زاڵ بین”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” خەڵكی زۆر لە مەترسیدان، چونكە پەتاكە لە هەر 30 خولەكێكدا كەسێك دەكوژێت و ئەگەر وا بڕوات دەبێتە كوشندەترین حاڵەت لە مێژووی نەخۆشییەكەدا”.
ڤایرۆسی ئیبۆلا لە رێگەی دەستلێدان یان بەركەوتن لەگەڵ شلەمەنیەكانی جەستە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی تای خوێنبەربوون.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە كۆنگۆی دیموكرات لە 15ی ئایاری ئەمساڵەوە لە كۆی نزیكەی پێنج هەزار تووشبووی ڤایرۆسكە لانیكەم دوو هەزار و 128 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئ پ