مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی، لە سبەینێوە پلەی گەرما دەست بە دابەزین دەكات و تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش بەگشتی پێنج پلە نزم دەبێتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەوا میدیای راگەیاند” سبەینێ یەكشەممە 16ـی ئاب، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەك بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە”.
وتیشی” تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بە نزیكەی پێنج پلە نزم دەبنەوە، بەڵام لە كۆتایی هەفتەدا جارێكیتر شەپۆلێكی گەرما روو لە ناوچەكە دەكاتەوە، بەڵام بەگشتی گەرمای زۆر بەهێز بۆ ئەمساڵ كۆتایی هاتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ یەكشەممە، بەمشێوەیە دەبێت، سلێمانی 39 بۆ 40 پلە، هەولێر 41 پلە، دهۆك 38 پلە، هەڵەبجە 42 پلە، كەركوك 43 پلە، پێنجوێن 35 پلە، كەلار 45 پلە، حاجی ئۆمەران 32 پلە”.
ئ پ