مەودا میدیا-
ئەمشەو جارێکی تر بوومەلەرزە قەزای چەمچەماڵی لەسنووری پارێزگای سلێمانی هەژاند، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلەی رێختەر لە کاتژمێر 1:27ی خولەکی بەرەبەیان قەزاکەی هەژاند.
پشتیوان ابراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بە مەودا میدیای راگەیاند “جارێکی تر لە کاتژمێر 9:23ی خولەکی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بوومەلەرزە قەزای چەمچەماڵی هەژاندەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3،8 پلەی رێختەر و قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەژێر زەوی نێوان ئاغجەلەر و تەکیەی کاکەمەند روویداوە و چەقی بومەلەرزەکەش گوندی کەوچک نەخشینە بووە”.
ب ح