قالیباف سەردانی عیراق دەكات

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رۆژی چوارشەممە 19ـی ئاب، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای پەرلەمان سەردانی عیراق دەكات.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە” ئامانجی سەردانەكەی قالیباف بۆ عیراق بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی ناوچەكە و پتەوكردنی هاریكاریی ستراتیژی نێوان تاران و بەغدایە، هەروەها گەڕان بەدوای چارەسەری هاوبەش بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا”.

باسی لەوەش كردووە” سەردانەكە چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و ژمارەیەك كەسایەتی دیاری وڵات لەخۆدەگرێت و تیایدا باس لە رێگاكانی بەرزكردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، ئاسایشی سنوورەكان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی هاوكارییە ئابوورییەكان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێت”.

ئەوەشی روون كردووەتەوە” سەردانەكە لە چوارچێوەی پتەوكردنی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان عیراق و ئێرانە لەمەڕ پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و پێشهاتە ناوچەییەكان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان