نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و هۆكاره‌كه‌شى ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه‌.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى”.

وتیشى “100 دۆلار بۆ 154 هه‌زار و 150 دینار به‌رزبووه‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شى ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌ دۆخى ناوخۆى عیراق و ناسه‌قامگیریی وڵات هه‌یه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێش دوو هه‌فته‌ نرخى 100 دۆلار بۆ 149 هه‌زار دینار دابه‌زى، هاوكات بانكى ناوه‌ندیی عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌ فرۆشتنى دۆلار به‌ نرخى 132 هه‌زار دینار به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان