مه‌ودا میدیا-
بۆ یه‌كه‌مجار، له مێژووى دروستبوونى ئه‌مه‌ریكا، قه‌رزه‌كانى سه‌ر ئه‌و وڵاته شه‌وى رابردوو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكرد كه پێشتر هاوشێوه‌ى نه‌بووه.
بەپێی زانیاریەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا قەرزە حکومییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى وڵاته‌كه 40 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند و به‌رزبووه‌وه.
یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا قه‌رزه‌كانى به‌و ئاسته به‌رزببنه‌وه، له كاتێكدا پێش 10 ساڵ، قه‌باره‌ى قه‌رزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌متر له 25 تریلیۆن دۆلار بوون.
به‌پێى راى شاره‌زایان و شیكه‌ره‌وه‌كان، ئه‌و رێژه قه‌رزه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێت هۆى به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى خێراى نرخى زێڕ و زیو و كانزاكانى تر.
ع