رێنمایی بۆ كاره‌باى سیتییه‌كان ده‌رچوو

مه‌ودا میدیا-

بەپێی نووسراوێك كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای شارەكان كراوە، تێیدا باس لە بەستنی كارەبای 24 سەعاتی پڕۆژەی رووناكی بۆ ستییەكان دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێك كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای شارەكان كراوە تێدا هاتووە “بڕیارمان دا بە دانان و رێكخستنەوەی جۆری پێوەرەكان بە تایبەتمەندیی پێوەری زیرەك كە میكانیزمەكەی، پڕۆژەی رووناكییە لە سەرجەم یەكە نیشتەجێبوونەكانی هەرێمی كوردستان”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “وەرگرتن پێوەر و بڕی تێچووی وەرگرتنی بە چەند مەرجێك دیاری دەكرێت”.

لە مەرجەكاندا هاتووە:
1-لە بەرچاوگرتنی سروشتیی یەكە نیشتەجێبووەكان كە ئایا تەواو كراون یان هێشتا تەواو نەكراون.
2- كۆی گشتیی تێچووی پێوەر بە كڕین و چاككردنی پێوەر دەگرێتەوە
3-وەبەرهێنەرەكان دەتوانن هەموو یان بەشێك لە تێچووەكە لە بەشدارانی وەربگرن، ئەو پارەیەش راستەوخۆ یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینكردنی پێوەر.
4-ئەولەویەتیی دابینكردنی پێوەر بۆ ئەو شوێنانە دەبێت كە پارە دەدەن، بۆیە پێویستە لەسەر وەبەرهێنەر، پێشوەختە پارەكە بداتە حكوومەت بەمەبەستی تۆماركردن.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان