مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی تەرمێک لەپشت گوندی بانیشاری کۆنی سەربە قەزای خورماڵ دەست بەجێ هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوانی بەڕێوەبەرایەتییان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “بەهۆی سەختی و شاخاوی ناوچەکە دوای چەند کاتژمێرێک تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە کە جل وبەرگی وڵاتێکی بیانی لەبەردابووە و هیچ جۆرە ناسنامەیەکی پێنەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای هەڵگرتنەوەی تەرمەکە، رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجەیان کردووە، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر بەسەر رووداوەکەدا نەتوانراوە تەرمەکە بناسرێتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ رێکخراوە لێکۆڵینەوەکان لە روداوەکە دەستیپێکردووە”.
ب ح