عه‌دنان فه‌یحان: بەشێک لە هێزەکانی حەشد بۆ هەڵبژاردن دروستکراون

مەودا میدیا-

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاشکرایکرد هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆی كێڵگه‌ی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات، جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ره‌تده‌كاته‌وه‌ و لێره‌وه‌ ناكۆكی له‌گه‌ڵ بەغدا دروست ده‌بێت.

عه‌دنان فه‌یحان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند “دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێم میكانیزمێكی روونی نییه‌ و هەوڵدەدەن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ململانێی سیاسی دوربخه‌نه‌وە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی بودجه‌ی سێ ساڵه‌ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌ بودجه‌ گه‌وره‌تره‌، ئه‌و داهاته‌ داراییه‌ی كه به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پێندراوه‌ زیاتر له‌ 12 ترلیۆن دیناره‌، کە ته‌نها یه‌ك ترلیۆنی راده‌ستی ناوەند کراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “وه‌ك گرێبه‌ست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئەندامانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت، بۆیه‌ ده‌بێت یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی و په‌یكه‌ری حه‌شد ده‌ربكرێت، چونکە حه‌شد له‌ هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا دامه‌زراوەو سیمایه‌كی ئایدیۆلۆژیی، كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی وه‌رگرت”.

باسی لەوەشکرد “لە خولی پێشووی پەرلەمان خاڵێکی ناکۆک خاڵی ناكۆك رێگربوو له‌ دەرچوونی یاسایەکی تایبەت بە حه‌شدی شه‌عبی، ئەویش درێژکردنەوەی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی دەستەی حه‌شد بووە”

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان