مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با مامناوەند (15-20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایى با مامناوەند (10-20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:44 پلەی سیلیزی
گەرمیان:46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی
ب ح